سەردێڕ:

بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە هیندستان ٢٧ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:07:04:02/07/2022

1500 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی باڵای هیندستان رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی رۆچوونی زەوی کە لە ٣٠ی حوزەیران لە ویلایەتی مانیپور لە باکوری رۆژهەڵاتی هیندستان روویدا و گیانیان لەدەستدابوو، بۆ ٢٧ کەس بەرزبووەوە.


ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ لە زاری بەرپرسێکی باڵای هیندستان بڵاویکردەوە، دوای رووداوەکە کە لە شوێنی دروستکردنی هێڵی ئاسنی توپول لە ناوچەی نۆنێی روویداوە، تائێستا زیاتر لە ٤٠ کەس بێسەروشوێنن و ٢٧ کەسی دیکەش لەو ویلایەتەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا ١٨ کەس رزگارکراون.

بەرپرسانی باڵای هیندستان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کاریگەریی ئەو لافاوەی کە لە ئاکامی بارانبارینی بەخوڕەوە لە ویلایەتی ئاسام دروست ببوو، بۆ ١٧٣ کەس بەرزبووەتەوە.













گەلەری