وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوەو ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى تواناسازى.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە ئاگادار دەکاتەوە پێویستە لە رێکەوتى ١٧ی ٧ی ٢٠٢٢ بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى لیستى ژمارە (١) کە هاوپێچە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ئەم لیستە تایبەتە بە تێچوی خوێندنی(Tuition fees) ئەو کاندیدانەی
کە پاکتاوی داراییان ئەنجامداوە و هیچ بڕە پارەیەکیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەو کاندیدانەی
تاکو ئێستا بەردەوامن لە خوێندن، بە مەرجێك ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیان
بهێنن:
١-پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەت، ئەگەر
کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٢-ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبو بەهەر هۆکارێك،
ئەوا وەکیلەکەی پشتگیری خاڵی (١) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
٣- ئەگەر کاندید لە کەرتی
تایبەت بێت، ئەوا دەبێت خۆیی یاخود وەکیلەکەی ئامادەبێت.
٤- لەڕێکەوتى ١٧ی ٧ی ٢٠٢٢
سەردانى دیوانى وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى بکەن.
٥- ناوەکان لە زنجیرەى
(١) بە ناوى (ابراهیم محمد عزیز) دەستپێدەکات و لە زنجیرەى (١١٠) بەناوى (نیان حمە
صاح عبدالقادر) کۆتایى دێت.