PM:04:40:02/07/2022
8536 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامی قەزای ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند گەنجێك له چه‌می دوو چه‌مانی سنوری قه‌زای ماوەت خنكا و پاش كه‌متر له نیو كاتژمێریش ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ده‌رهێندرا. هاوکات، گەنجێکی دیکە لە سنوری قەزای ئاکرێ خنکا.
ئەمڕۆ شەممە، کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژماره‌یه‌ك گه‌نج به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روویان له چه‌می دوو چه‌مان كردووه كه هاوسنوره له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، به‌ڵام یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌ناوی "هیوا حسێن عه‌لی" له‌دایكبوی ١٩٩١ە له‌كاتی مه‌له‌كردن خنكاوه.
ئاماژەی بەوەشدا، گەنجەکە دانیشتوی گوندێکە سنوری قەزای چوارتا و تەرمەکەی لە لایەن دانیشتوانانی ئەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە لە ئێستادا تەرمەکەی دەنێردرێت بۆ پزیشکی داد.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای ئاکرێ رایگەیاند، لە رووباری زێی گەورە کە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆک گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ کە خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتی بووە خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
زوهرە عەلی - سلێمانی
جیهاد وەیسی - هەولێر