PM:04:22:02/07/2022
5380 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کەشتییەکی بارهەڵگری هۆنگ کۆنگی بەهۆی هەڵکردنی گەردەلولەوە لەناوەڕاستی دەریادا دەبێتە دوو بەش و نقوم دەبێت لە ئەنجامدا ٢٧ سەرنشینی بێ سەروشوێن دەبن و سێ سەرنشینی دیکە رزگار دەکرێن.
دەسەڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ بڵاویانکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری توانیویانە سێ سەرنشینی سەر کەشتییەکە رزگار بکەن و ٢٧ سەرنشینی دیکە چارەنوسییان دیارنییە.
ئاماژەیان بەوەداوە، تیمی سەر کەشتییە لە ٣٠ کەس پێکهاتوون و لە دووری ٣٠٠
کیلۆمەتر لە باشوری خۆرئاوای هۆنگ کۆنگەوە بەهۆی گەردەلوولی چاباوە کەشتییەکە تێکشکاوە و نقومبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بە گوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان گەردەلوولەکە دەگاتە
نزیک چانگیانگ لە هەرێمی کوانگدۆنگ لە وڵاتی چین.