سەردێڕ:

ئەمریکا مەترسیدارترین چەکی گەیاندە ئۆکرانیا

PM:03:50:02/07/2022

57064 جار خوێندراوەتەوە

لە هەنگاوێکی نوێیدا ئەمریکا دوو سیستەمی موشەکی ناسامز و چوار راداری دژە تۆپ و ١٥٠ هەزار گولـلە تۆپی جەنگی ١٥٥ ملیمی نارد بۆ ئۆکرانیا، لە بەرامبەردا روسیا وەک وەڵامێک بۆ ئەو هاوکاریانەی ئەمریکا گرژی دەخاتە بازاڕی وزە لە جیهاندا.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە گوژمێکی نوێی هاوکارییەکانیاندا بۆ ئۆکرانیا دوو سیستەمی موشەکی سەرزەوی و چوار راداری دژە تۆپ و ١٥٠ هەزار گولـلە تۆپی جەنگی ١٥٥ ملیمی دەنێرن بۆ ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە ئەمریکا بە بڕی ٧.٦ ملیار دۆلار هاوکاری ئەو وڵاتەی کردووە و لەم گوژمە نوێیەی هاوکارییەکانی ئەمریکادا بە بڕی ٨٢٠ ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیا دەکەن.

ناسامز؛ جۆرێکە لە سیسستمی بەرگری موشەکی پێشکەوتوو کە کۆشکی سپی و بارەگای کاپیتۆڵ (ئەنجومەنی پیران) دەپارێزێت، بەو جۆرەش بەرگرییەکی بەهێز دەداتە کییڤی پایتەخت لەبەرامبەر موشەکەکانی روسیادا.

هاوکات تود بریسلی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا.

لەو بارەیەشەوە، ئەلیکساندەر ئەرتاماتۆڤ شارەزای سەربازی روسی رایگەیاند، واشنتۆن بە ئامانجی درێژکردنەوەی جەنگی ئۆکرانیا ئەو هەنگاوانە دەنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمریکا بەم گوژمە نوێیەی هاوکاری دەیەوێت هاوکاری کیێڤ بکات بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو زیانانەی لە چەند هەفتەی رابردوو بەری کەوتووە.

مەترسیدارترین چەک

شارەزایانی روسی ئەم هاریکاریانەی ئەمریکا بەمەترسیدارترین دەبینن لەساتی دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە، ئەلیکساندەر ئارماتۆڤ شارەزای سەربازی روسیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "واشنتۆن بەهەموو توانایەوە دەیەوێت شەڕ درێژە بکێشێت و تواناکانی روسیا هەڵمژێت".

لەلایەکی دیکەوە جەنراڵیکی باڵای روسیا رایگەیاندووە: "ئۆکرانیا جەنگەکەی لەدەستداوە، ئەوەشی نێردراوە تەنها بۆ درێژکردنەوەی کاتی جەنگە".

پۆتین وەڵامدەداتەوە

لە بەرامبەریشدا ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بڕیاریدا رێوشوێنی تایبەت بگیرێتەبەر و کۆمپانیای ساخالین کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی جیهانییەو بکرێتە موڵکی حکومەتی روسیا.

لە ئێستادا پڕۆژەکانی کۆمپانیای ساخلین ٨٪ی پێداویستییەکانی وزەی جیهان دابین دەکات و پێکدێت لە هاوپەیمانی نێوان چوار کۆمپانیای گەورەی وزە کە ئەوانیش میتسۆ و و ميتسوبيشی گازپڕۆم و شل.

چاودێرانی ئابووری پێیان وایە ئەم هەنگاوەی روسیا دەبێتە هۆی گرژییەکی زۆر لە بازاڕی وزەی جیهانیدا و لەمبارەیەشەوە ئاسف ملحەمە شارەزای ئابوری بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی راگەیەندووە، "ئەم هەنگاوەی روسیا وەڵامێکی کرداریانەیە بۆ بۆ ئەوروپا و ئەو سزایانەی کە بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون، بە سەرۆکایەتی واشنتۆن و وەڵامێکە بۆ ژاپۆن کە بەشداری لەو سزایانەدا کردووە" ئاماژەی بەوەشداوە، بەو پێیەی قوربانی یەکەمی ئەو هەنگاوە ، کۆمپانیاکانی میتسوی و میتسوبیشی کە بەشێکن لە ساخلین و لە لایەن ژاپۆنەوە خاوەندارێتی دەکرێن.













گەلەری